AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٨ ٠٨:١٢

جەنایەتەکانی تورکیا دژی کورد درێژەی هەیە؛

تورکیا ئاوی لە زیاتر لە یەک میلیۆن و نیۆ مرۆڤ گرتۆتەوە/ قەیرانی ئاو لە حەسەکە

تورکیا ئاوی لە زیاتر لە یەک میلیۆن و نیۆ مرۆڤ گرتۆتەوە/ قەیرانی ئاو لە حەسەکە

لە ساڵی 2019ەوە کە میلیشیاکانی تورکیا دەستیان بە سەر حەسەکەدا گرتووە، ناوبەناو ئاو لە خەڵک دەگرنەوە و قەیرانی وشکەساڵی و تینوویەتیان ناوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا دەیان تەنکەر ئاو لە قامیشلۆ و رەقە دەنێرێتە حەسەکە بۆ خواردنەوەی ئەو خەڵکە کە تورکیا ئاوی شارەکەی بەسەریاندا داخستووە.

دەوڵەتی تورکیا و میلیشیا تیرۆریستەکانی سەر بەئەنقەرە لە ساڵی 2019ەوە تا ئێستا زیاتر لە 36 جار ئاوی ڤێستگەی عەلووک یان گرتۆتەوە کە ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە یەک میلیۆن کەس لەم شارە دابین دەکات.

بە گەرم بوونی پلەی هەوا خەڵکی حەسەکە زیاتر لە جاران تووشی کێشەی نەبوونی ئاو هاتوون.

خورشید عیسۆ،هاوسەرۆکی هاوبەشی ئیدارەی ئاوی کانتۆنی قامیشلۆ ڕایگەیاند: بڕیار دراوە هەفتانە بە تەنکەر ئاو بهێنرێتە ئەم ناوچەیە بەڵکوو تۆزێ لە ئازاری خەڵکی حەسەکە و دەوروبەری کەم بێتەوە.

News ID 46654

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha